عێراقهەواڵ

خشتەی بودجە 2025 ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

خشتەی بودجە 2025 ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

باسک نێت

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری

لێکگەیشتن لە نێوان لیژنەی دارایی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەیە سەبارەت بە خشتەی بودجەی 2025،

ڕێککەوتن کراوە لەسەر وادەی ناردنی و دەنگدان بە خشتەی بودجە.

ماددەی 77 بڕگەی دووەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023، باس لەوە دەکات وەزارەتی دارایی ساڵانە خشتەکانی بودجە پێشکەش دەکات، لەگەڵ هەموارکردنەوەی خەرجییەکانی کارکردن و وەبەرهێنان.

وەزارەتی دارایی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بۆ گفتوگۆ و دەنگدان لەسەری، دواتر ئەو خشتانە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت.

پێشبینی دەکرێت خشتەی بودجە پێش کۆتایی مانگی ڕەمەزان بگاتە پەرلەمان.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close