
دەقی ڕێکەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی
باسک نێت
▪️یەکەم: ڕێگاخۆشکردن لە دەستەبەرکردنی مافی هەموو هاوڵاتیانی سووریی له بەشداری پرۆسەی سیاسی و دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای شیاولێهاتووی.
▪️دووەم: گەلی کورد پێکهاتەیەکی ڕەسەنە لەسوریاو لەنێو دەوڵەتی سوریا گەرەنتی دەکرێن. کورد مافی هاووڵاتیبوون و هەموو مافە دەستوورییەکانیان هەیە لە سوریا.
سێیەم: ڕاگرتنی شەڕ لە سوریا.
▪️چوارەم: سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا تێکەڵ دەکرێن لەنێو ئیدارەیەک.
هەروەها دەوڵەتی سوریا، دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەو کێڵگە نەوتی و گازییەکان پێکەوە دەبەسترێنەوە.
▪️پێنجەم: گەڕانەوەی سەرجەم هاوڵاتیان و ئاوارەکانی سوریا بۆ ناوچەو شارو گوندەکانیان، پێویستە پارێزگاریان لێ بکرێت.
▪️شەشەم: پاڵپشتیکردنی دەوڵەتی سوریا لە شەڕی دژی پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو ئەو شتانەی دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵات.




