
له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعودیه
عه‌لی زه‌یدی ئیدانه‌ی هێرشی حوسییه‌كان ده‌كات بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك خالید
باسک نێت
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ریاز له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه كۆبووه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێ له‌باره‌ی ئه‌م ته‌وه‌رانه گفتوگۆ كراوه:
په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی به‌ئامامجگرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌لیك خالیدی كردووه له ریاز (حوسییه‌كان هێرشه‌كه‌یان كرد)، ئیدانه‌ی به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵك و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی كردووه له‌كاتی ململانێكاندا.
عه‌لی زه‌یدی وتویه‌تی هه‌ڵوێستی عێراق چه‌سپاوه له‌باره‌ی رێگریكردن له به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی بۆ هه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر سعودیه‌و وڵاتانی ناوچه‌كه.
عه‌لی زه‌یدی جه‌ختی كردووه له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی باش و رێزگرتن له سه‌روه‌ریی عێراق و وڵاتانی دۆست.
باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و سعودیه كراوه له هه‌موو بواره‌كان به‌تایبه‌تیش به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاڵنگارییه‌كی ئه‌منی ناوچه‌كه‌دا.
شازاده‌ی سعودیه جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی سعودیه كردووه‌ته‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌پێناو دیالۆگ و به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه.




