بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستاننوسەران

ستۆپ مەریوان وەڵامێك بۆ مەریوان وریا قانع

بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە بە توندیی وەڵامی ئەو بێ ڕێزیی و بەكەم سەیركردن و ڕەخنە سواوانەی نوسەرێكی كورد دەداتەوە كە لە وتارێكیدا هێرشی كردۆتە سەر قەزیەی فەلەستین و سەركردەكانی و شەهید و شوناسەكەی كە ئەویش مەریوان وریا قانعە

سەیرمان لێ نایەت عەلمانیەت و بیركولەكانی كورد لە ئێستادا تۆمەت ببەخشنەوە بۆ ڕێبەرانی ئازادیخوازی ئیسلامیی و بە تایبەت گەلی ستەملێكراوی فەلەستین و غەززەی لە ئاگر و ئاسندا نغرۆ بوو چونكە جەنابی و هەموو هاوئاوازەكانی چاویان بەرایی نایەت بە هۆشیاریی ئیسلامی و مقاوەمەتی گەلێكی هەژار و بندەست دژی دەسەڵاتێكی فاشیی و سەركوتكەر و بێ مۆڕاڵی وەك زایۆنی

جەنابیان باس لەوە دەكەن كە ئۆباڵی ئەو خوێنڕشتنە لە ئەستۆی بزووتنەوەی ح ئیسلامییە لە كاتێكدا چاوی نابینایە لە ئاست ئەو هەموو زوڵمە مێژوویی و جینۆسایدەی قەوارەی داگیركەر بەرامبەر یەك نەتەوە و شاری بچووك كە بە دەیان هەزار هاوڵاتی بێ دیفاع شەهید بوون

هەمدیس لامان سەیر نییە كە ناوبراو سەركردەی شەهید هەنیە بە شەهید نازانیت چونكە ئەوان لە ماهیەتی شەهید تینەگەشتوون و هەر ناشزانن پلە و مەقامی شەهید لە چ ئاستێكدایە و هێشتا زۆریان ماوە تەنانەت قسەشی لەسەر بكەن

مەریوان ستۆپ
گەورەیی قەزیەی خاكێكی دزراو و بزووتنەوەیەكی خاوەن مۆڕاڵ و بابەتی شەهیدبوون وەڵا لەو ئاستانەدا نین كە ئێوە و كۆمەڵێك بیرتەسك و نزیك لە ستەمكاری سەدە تەنانەت یەك ڕستەشی لەسەر بدوێن چونكە ئێوە خاوەنی پاشخانی فكری مەزن و تێكۆشانی مرۆڤپارێزیی و ڕەهەندی ئازادیی نین بۆ تاك و كۆمەڵگەكان كە بیانەوێت چ جۆرە فكر و. ئایدیا و ئاینێك هەڵبژێرن

دواجار دەڵێین
پێچەوانەی شەپۆلی ڕوون و. ڕاست مەلەكردن هەر نغرۆبوونە و كارێك مەكە زۆرینەی ڕەهای نەتەوەكەی خۆت بە ڕاست نەزانیت جونكە ئیدی ئەگەر وابێت ئەوە نەخۆشییە و ئێمەش دواهەمین قسەمان دەبێت لەسەر كەسێك كە ناساغ بێت چونكە شوێنی بەزەیی و دوعای شیفا بۆ كردنە بۆی

بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە
٢٠٢٤/٨/٢

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close