ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

بەفەڕمی هەڵوێستی بزووتنەوەی ئیسلامی، لەسەر ڕێکەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەبۆنەی رێککەوتنی نێوان بەڕێز ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری نوێی سوریا و بەڕێز مەزڵوم عەبدی سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پیرۆزباییەکی گەرم لە هەردوولا و گەلانی سوریا دەکەین کە لە کاتێکی پێویست و مێژوویی و گرنگدا رێککەوتنێکی هەمە لایەنەو گشتگیریان واژوو کرد کە مافەکانی هاوڵاتیانی سوریا بە تایبەت کوردی تێدا پارێزراوە.
ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان خۆشحاڵین بەو ڕێککەوتنە گرنگەو هیوادارین سوریایەکی پڕ لە ئاشتی و ئارامی و بە یەکەوە ژیان بنیات بندرێت کە تێیدا هەموو هاوڵاتیان بەبێ جیاکاری ئەرک و مافەکانیان پارێزراو بێت.
دڵنیاشین ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت کاریگەری ئەرێنی گەورەی دەبێت لەسەر بەرقەراری ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکەدا بەتایبەتی سوریا.

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق
٢٠٢٥/٣/١١
بەرامبەر ١١ی رمضان-ی ساڵی١٤٤٦ی کۆچی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close