
لیژنه‌ی باڵای كه‌یسی مناڵه ونبووه‌كانی هەڵەبجە لە کۆبونەوەیەکدا پرسی بەدواداچونە یاساییەکان، رۆڵی حکومەتی هەرێم لەم کەیسەدا، چۆنیەتی ئەنجامدانی پشكنینه‌كان و شێوازی راگەیاندنی باس کراون و داواش لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کراوە كاره‌كانی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه مناڵە ونبووەکاندا چڕتر بكاته‌وه.
راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، به‌سه‌رپه‌رشتی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به ئاماده‌بوونی جێگری پاریزگار، قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه، دادوه‌ر فریق حه‌مه‌سالح و به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه و بەشی ژمێریاری دیوان، كۆبوونه‌ویه‌ك له‌دیوانی پارێزگا له‌سه‌ر كه‌یسی مناڵه وونبووه‌كانی تاوانی هه‌ڵه‌بجه به‌رێوه‌چو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاندوە، منالانی وونبووی تاوانی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی تاوانه‌كه‌كه و لێكه‌وته‌كانی كه‌یسێكی گرنگن كه ئه‌ركی هه‌موومانه له ڕیگای به‌دواداچوونه‌كانمان به ڕێكاری یاسایی، هه‌موو مناڵێكی وونبوو بگه‌ڕینه‌وه ئامێزی دایك و باوكیان .
باسی لەوەشکردوە، ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی كینگ كۆلیج له ڕیگه‌ی لیژنه‌كه‌وه كار بۆ وه‌رگرتنی ئه‌نجامی ئه‌و پشكنیانه بكرێت به‌جۆرێك كه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی دادی به‌ریتانیا ئه‌و پشكنیانه پشتراستبكرێنه‌وه و و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ كینگ كۆلیج كردوویه‌تی دیوانی پارێزگای لێ ئاگادار بكاته‌وه .
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌رگرتنی سامپڵ و ڕێكاری مامه‌ڵەكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی فه‌رمی كینگ كۆلیج باسكراون كه له كاتی هاتنه‌وه‌یاندا رێكاری گونجاویان بۆ بگیرێته‌به‌ر.
له كوبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردراوە لیژنه‌یه‌كی باڵا دروستبكرێت و كاره‌كانی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسی منداڵە ونبووەکاندا چڕتر بكاته‌وه.