
دژه تيرۆرى كوردستان ڕایگەیاند لەمەودوا بە وردی چاودێری ئەو کەسانە دەکەن کە هەوڵی هێنانی خۆراکی بەسەرچوو بدەن و لەو چوارچێوەیەشدا باندێکی بازگانیکردن بە جگەری بەسەرچوو دەستگیرکراوە.
دژە تیرۆر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە لە رێکەوتى (9/8/2020) لەکاتى هەوڵدان بۆ هێنانە ناوەوەى بڕى (292) کارتۆن جگەر بۆ ناو شارى هەولێر لەڕێگاى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە بازگه‌ى دێگه‌ڵه ده‌ست بەسەر ئه‌و بڕه جگه‌ره ماوه‌به‌سه‌رچووه‌دا گيرا و شوفێره‌كه دەستگیرکرا.
دواى چاودێريكردنمان ده‌ركه‌وت هه‌ر هه‌مان شوفێر لە ماوەی ڕابردوودا به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵى داوه بڕى (265) کارتۆن جگەرى ماوه‌به‌سه‌رچوو داخيلى شارى هه‌ولێر بكات، كه ئه‌وكات ته‌نها بڕى ئه‌و جگه‌ره ماوه‌به‌سه‌رچووه له بازگه ده‌ستى به‌سه‌رداگيراوه و دواتر له‌لايه‌ن ليژنه‌ى تايبه‌ت له قايمقاميه‌تى قه‌زاى هه‌ولێر مه‌واده‌كه له‌ناوبراوه.
بۆيه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر شۆفێرەکە بەکارهێنرا بۆ دەستگیرکردنی هاوکارەکانی و تونرا چوار کەسی دیکە دەستگیربکرێن و سێ کەسی دیکەش ماون و هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدەین.
دژە تیرۆر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناو و وێنەی تۆمەتبارەکانیشی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو سێ کەسەی ماون دەستگیربکرێن یەکێکیان دانیشتووی سەید سادق و ئەوەی کەرکوک و کەسێکیشیان دانیشتووی هەولێرن.
هەروەها ئاشکرایکردوە ئەم جگەرە ماوه‌به‌سه‌رچووه لە وڵاتى ئێران ئامادە دەکرێت و بە ڕێگاى قاچاخ لە شارى کەرکووک کۆگا دەکرێت و لەناو ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر بە شێوەى شاراوە و بەبێ ئامێرى ساردکەرەوە له رێگاى كه‌ركووك – ته‌قته‌ق – كۆيه، دەهێنرێتە شارى هه‌ولێر