
پۆلیسی دەریایی فەرەنسا ڕایگەیاند، چوار کۆچبەر لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنسا كه هه‌وڵیان ده‌دا بۆ بەریتانیا بپه‌ڕنه‌وه لە ده‌ریای ئینگلیزی خنکاون.
دەشڵێت، بەلەمێکی دەورییە دوای ئەوەی ڕاپۆرتێکیان پێ گەیشتووە کە بەلەمێکی کۆچبەران لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە ده‌ریای ئینگلیزی‌دا ژێرئاو کەوتووە و ژماره‌یه‌ك سه‌رنشین كه‌وتوونه‌ته ناو ئاوه‌كه، بەرەو شوێنەکە ڕۆیشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەلیکۆپتەرێک ته‌رمی هه‌ر چوار خنكاوه‌كه‌ی لە ئاوەکە دەرهێناوه و ئەوانی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری دیكه‌یش كه زیندوو بوونه ڕزگار كراون.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




