
ئێران پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی کەشتییە بازرگانییەکانی گەرووی هورمز دەکات
باسک نێت
ئێران، پەیامێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم ئەو کەشتییە بازرگانییانە کرد کە لە گەرووی هورمز و ئاوە هەرێمییەکاندان
رێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانی ئێران:
ئامانجی ئەم پەیامە پاراستنی سەلامەتی دەریاوانان، باشترکردنی تواناکانی کەشتییەکان بۆ دەریاوانی و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی تیمی کەشتییەکانە و پەیامەکە بە شێوەیەکی فەرمی لە رێگەی سەنتەرەکانی پەیوەندی دەریایی لە بەندەرەکانی وڵاتەوە پەخش دەکرێت.
سەرجەم ئەو کەشتیانەی لە ئاوەکانی ناوچەکەدا دەڕۆن، بە تایبەت ئەو کەشتیانەی لە ئاوە هەرێمییەکانی ئێراندا لەنگەریان گرتووە، دەتوانن لە کاتی پێویستدا سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییەکانی وەک دابینکردنی خۆراک، سووتەمەنی، خزمەتگوزارییە تەندروستی و پزیشکییەکان، لەگەڵ دابینکردنی کەرەستەی پێویست بۆ چاککردنەوە و چاکسازی.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییە سەروەرییەکانی ئێرانە لە بواری سەلامەتی دەریایی و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەندەر و کاروباری دەریایی، کە رەنگدانەوەی ئامادەیی تەواوی بەندەرەکانی وڵاتە بۆ پاڵپشتیکردنی هاتوچۆی ئارام و بەردەوامی کەشتییە بازرگانییەکان لە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ستراتیژییەکانی جیهاندا”.




