عێراقكوردستانهەواڵ

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی تەیف سامی و حکومەتی هەرێم

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری لە هەولێر بۆ تاوتوێکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکانە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری لە هەولێر بە بەشداری تەیف سامی وەزیری دارایی چەند پرسێکی وەک مافە دەستوریەکانی هەرێم، شایستە داراییەکانی هەرێم بە گوێرەی ئەو رێکارانەی رێککەوتنیان لەبارەوە کراوە وبابەتە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن.

روونیشیکردەوە، ئامانج لەو سەردان و کۆبوونوەیە باشترکردنی هاوکاریی نێوان هەردوولا، چارەسەرکردنی کێشەکان بە گوێرەی دەستور و یاسا بەرکارەکان و پەرەپێدان بە پەیەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە بە ئاراستەی خزمەتکردن بە بەرژەوەندی گەلی عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close