عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ سەرژمێری گشتی تەواوبووە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق:
سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ سەرژمێری گشتی تەواوبووە

باسک نێت
رۆژنامەی (الصباح):
دەستەی ئاماری عێراق، جەخت لە بەردەوامی كارەكانی ژمارەلێدان و گەمارۆسازی دەكاتەوە، كە پێش پرۆسەی سەرژمێری گشتی ئەنجامدەدرێت، كە بڕیارە لە (20) تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە: ئامادەكارییەكانی وەزارەتەكەیان گەیشتووەتە لوتكە، بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق، سەرجەم ئامادەكارییە لۆجستیی و رێوشوێنە هونەرییەكانیان پەیوەست بە پرۆسەكەیان تەواوكردووە، كە كارمەندەكان پێویسیتان پێیەتی.

هنداوی، راشیگەیاندووە: (120) هەزار فەرمانبەر كاردەكات بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری لە پارێزگا جیاوازەكان، بە ئامانجی خولقاندنی وێنەیەكی تەواو لە سەر یەكە ئیدارییەكان.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەشكردووە: لیستی سەرژمێری (70) پرسیار ئاڕاستە دەكات، كە(11) تەوەر پەیوەست بە تایبەتمەندیەكانی ژیانی تاك لە خۆدەگرێت، لە چوارچێوەی كەرتەكانی تەندروستی و فێركردن و كارو نیشتەجێبون و خزمەتگوزاری، بە ئامانجی بەدەستهێنانی زانیاری وردلەبارەی ژمارەی خێزانەكان و نیشتەجێبوان لە هەر مالێك، بۆ زانینی ئاستی زانستی هەر هاوڵاتیەك، وێڕای ئەو نەخۆشیانەی خێزانەكان بەدەستیەوە دەناڵێنن.

وەزارەتی پلاندانان، راهێنانی بە (40) هەزار كادێری تەواوكردووەو سەرەتای مانگی داهاتووش راهێنان بە (80) هەزار كەسی تر دەكات بەشێوەیەكی گروپ گروپ، بۆ گەیشتن بە ئامادەكاری تەواو لە (20) تشرینی دووەمدا.
لای خۆیەوە، لیژنەی پلاندانانی پەرلەمان دەڵێت: لیستی سەرژمێری هیچ پرسیارێكی لەبارەی نەتەوەو مەزهەب تیادانیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close