ژمارەیەک سەرکردەى سوننەى عێراق جیابوونەوەى خۆیان راگەیاند و فراکسیۆنێکى نوێى پەرلەمانیان دروستکرد.
باسک نێت
ئەو سەرکردانەى سوننە بریتین لە خالد عوبێدی، مەحمود مەشهەدانی، تەلال زوبعی و محەمەد نوری عەبد ربەن، کە لە هاوپەیمانییەکانى اسیادە و عەزم جیابوونەتەوەو لە پەرلەمانى عێراق فراکسیۆنێکى نوێى پەرلەمانیان راگەیاند.
ئەو سەرکردانەى سوننە دواى جیابوونەوەیان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوكردەوەو رایگەیاند، هاوپەیمانییەکى نوێى بەناوى سەدارە دروست دەکەن و لەو رێگەیەوە درێژە بە کارى سیاسى دەدەن.
باسیان لەوەش کردووە، جیابوونەوەکەیان پەیوەندى بە هەڵوێستە نیشتمانى و جێبەجێکردنى خواستى خەڵکەیان هەیە، کە لەو رێگەیەوە هەوڵى بەدیهێنانی نوێنەرایەتییەکى راستەقینە بۆ هاووڵاتیانى عێراق دەدەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە