عێراقهەواڵ

پەرلەمانی عێراق سزای پەرلەمانتارەکانی دەدات

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەر ئەندامێكی ئەنجومەن بەشداریی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی نەكردبێت، بەبڕی یەك ملیۆن دینار سزادەدرێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنەکە بە وەكالەت، داوای لە فەرمانگەی ڕاگەیاندنى ئەنجومەنەکە كردووە ناوی ئەو ئەندامانەی كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دووشەممەدا بەشدارنەبوون، بە لیستێك بۆ ڕای گشتی بڵاوبكاتەوە.
ئەوەش هاتووە، بەبڕیاری سەرۆكی پەرلەمان بە وەكالەت، لەلایەن فەرمانگەی كاروربای دارایی، بڕی یەك ملیۆن دینار وەك سزا لە موچەی ئەو ئەندامانەی لە كۆبونەوەكەدا ئامادەنەبوون، دەبڕدرێت.
دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تایبەتبوو بە ڕەشنوسی یاسای هاتوچۆ ژمارە (8)ـی ساڵی (2019) و هەمواری یاسای چاندنی ئەندامەكانی جەستە و خۆپاراستن لە بازرگانیكردن پێوەی، بڕیارە سبەی سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جارێكی دیكە كۆبوونەوەكانی درێژە پێبدات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close