عێراقهەواڵ

حکومەتەکەی سودانی دەڵێت بەبێ ئەمریکا ناتوانین ئەم کارانە بکەین

حسێن عەلاوی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند ، ناتوانین بەبێ ئەمریکا پرسی هەماهەنگی بۆ بەدەستهێنانی چەکی بیانی و راهێنانی سەربازی کۆنترۆڵ بکەین.

دەشلێت، ئەوەی لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان کۆماندەکاتەوە بریتییە لە پرسە سیاسی و هەواڵگرییەکان کە عێراق پێویستێتی لەپێناو پێشخستنی خۆی لە بوارەکانی ئابووری و ئاسایش و پرسەکانی دیکە .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لەرووی ئاسایشەوە عێراق بەردەوام پێویستی بە چەک و ئامێری پێشکەوتوی وڵاتانی رۆژئاوایە و بۆ ئەوەش ئەمریکییەکان رۆڵی گرنگیان هەیە . هەروەها بۆ پرسی راهێنانی سەربازیی و بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان و وەکو عێراقیش پێۆیستیان بە هاوپەیمانان هەیە و دەبێت بەردەوام لەپەیوەندیدا بن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close