عێراقهەواڵ

بارزگان و دوكانداران مانگرتنی گشتیان راگەیاند؛ ناوچە بازرگانییە گەورەكانی بەغداد داخران

بارزگان و دوكانداران مانگرتنی گشتیان راگەیاند؛ ناوچە بازرگانییە گەورەكانی بەغداد داخران

باسک نێت
بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە بازرگانییە گەورەکانی بەغداد دوکانەکان داخران، لەوانەش بازاڕەکانی شۆرجە، شەقامی رەشید، روبەیعی و پیشەسازی، هەروەها كەرادەو گۆڕەپانی نەسر، جگە لە ناوچەکانی دیکە کە بە ناوەندی بازرگانی گەورە دادەنرێت لە شارەكە، هاوكات ژمارەیەک خاوەن دوکان لە ناوچەی شۆرجە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست، لە بەرامبەر بڕیاری بەرزکردنەوەی باجی گومرگی.

ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ‌ شەممە، بازرگانان و خاوەن دوکانەکان مانگرتنی گشتییان دەستپێکرد، کە داخستنی چەند بازاڕێکی لە ناوچە جیاجیاکانی بەغداد گرتەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بڕیاری بەرزکردنەوەی باجی گومرگی، کە بە وتەی خۆیان بارگرانی لەسەر دروستکردوون و کاریگەری نەرێنی لەسەر فرۆشتن هەبووە.

بەوتەی بارزگانەكان ئەو باجە نوێیە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان و دابەزینی توانای کڕینی هاوڵاتیان، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بازاڕ و زیانێکی بەرچاو بۆ خاوەن کارەکان.

جەختیشیان لەوە کردەوە مانگرتنەکە بە مەبەستی فشارخستنە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکانە بۆ ئەوەی بە بڕیارەکەدا بچنەوەو میکانیزمێكی دادپەروەرانە دابنێن کە هەلومەرجی ئابووری لەبەرچاو بگرن، جەختیشیان كردووە لەوەی بەردەوام بن لە مانگرتن، تا ئەو کاتەی داخوازییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close