عێراقكوردستانهەواڵ

مووچەی توێژێکی دیکەی هەرێم هاوتای بەغدا دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، دەستیانکردووە بە هەوڵدان بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە عێراق.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتی عێراق دەستپێکردووە.

وتیشی، بڕیار بوو شاندێکیان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام دوای ئەوەی ئاشکرا بوو شاندی حکومەتی عێراق بە بەشداریی وەزیری دارایی دێتە هەرێمی کوردستان، پلانەکە گۆڕدرا و لێرە لەگەڵیان ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەن.

لەئێستادا، نزیکەی 76 هەزار هاوڵاتی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرن. لە ئەگەری هاوتاکردنی مووچەکانیشیان، مووچەکەیان دەبێتە 250 هەزار دینار. ئاریان ئەحمەد دەڵێت: “لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی خێزان و ئەندامانی خێزانەکە، بڕە پارەیەکی دیکەیان پێدەدرێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close