عێراقكوردستانهەواڵ

بڕیارە سبەی پرسی مووچەی مانگی 8 یەكلایی بكرێتەوە

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی سبەی یەكشەممەی شاندی وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێم پرسی مووچەی مانگی 8 یەكلایی بكرێتەوە

بەپێی زانیارییەكانی باسک نێت لە كۆبوونەوەی سبەی پرسی مووچە بەتایبەتی مووچەی مانگی هەشت و بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی بانکەکانی عێراقەوە لەگەڵ رادەستکردنی ٥٠٪ـی داهاتی ناوخۆ بە بەغدا، گفتوگۆی جدیان لەسەر دەکرێت.

شاندەکەی عێراق کە ئەندامانی ئەنجومەنی ئابووری لەخۆ دەگرێت لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەردا کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر مووچەی مانگی هەشت و شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە دەدرێت، بەمەرجێک حکومەتی کاربەڕێکەر کێشە دروست نەکاتەوە بەتایبەتی لە ئامادەکردنی لیستی مووچەدا هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو. بەغدا جەخت دەکاتەوە کە پێویستە لە ئامادەکردنی لیستی مووچەدا سەرنج و تێبینیەکانیان وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن و هەرێم ئەو ٣٠ هەزار ناوەی زیادی کردووە لایبات لە لیستەکەدا.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close