كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا.
به هۆی بوونی ناكۆكی سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی، ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، حه‌سه‌ن كه‌عبی دژی دواخستنی پرۆسه‌كه بوو، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ دواخستنی بوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە