كوردستانهەواڵ

هۆشداری ئەدرێت لە تەعریبی کەرکوک دەیان گەڕەکی نۆێ درووستکراون

باسک نێت – کەرکوک

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەشت ساڵی رابردوودا نۆ گەڕەکی عەرەبی لە کەرکووک دروستکراون، کە هەریەکیان دوو هێندەی گەڕەکەکانی رەحیماوە و شۆڕیجە دەبن. دەشڵێت رۆژ لە دوای رۆژ تەعریب، جیاکاری، داگیرکردنی زەویی کورد و تورکمان زیاتر دەبێت.

فەهمی بوورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد “کورد بەشێک نییە لە دەسەڵاتی سیاسی و ئیدارەی شارەکە، دەبێ ئەو قۆناخە تێپەڕێنین. رۆژ لە دوای رۆژ رووبەری تەعریب، جیاکاریی لە خزمەتگوزاریی و داگیرکردنی زەوی کورد و تورکمان زیاتر دەبێت. پێویستە رێگە لەو تەعریبە بگیرێ، کە بە ئەجێندای جیاوازەوە لەو شارەکە هەیە”.

فەهمی بوورهان زیاتر باسی کاریگەرییەکانی تەعریبی کرد و وتی: “لە هەشت ساڵی رابردوودا نۆ گەڕەکی عەرەبی لە شاری کەرکووک دروستکراون، هەر گەڕەکێک جارێک، یاخود دوو جار لە گەڕەکی رەحیماوە و شۆڕجە گەورەترە. لە گەورەترین گەڕەکەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکیش گەورەترە”.

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێیوایە دیموگرافیای کەرکووک گۆڕاوە: “ئەوەش مەترسییەکی قوڵە و نابێ بەو ئاسانە تێپەڕێ، رۆژانە خەڵک لە دیالە، سەلاحەدین، نێوەڕاست و باشووری عێراق دەهێندرێنە کەرکووک و ناسنامە و فۆرمی خۆراکیان بۆ دروستکراوە.”.

فەهمی بورمان دەڵێت: “کورد لە هەشت ساڵی رابردوودا 110 پۆستی لە دەستچووە. ئەوەی دەکرێ ستەمێکی روونە لە جوگرافیای کەرکووک. ئەوەش تەنیا بە پارێزگاری بەوەکالەت نەکراوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close