وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق:
رێژەی وەبەرهێنانی غاز گەیشتووەتە (62%)
“چەندین پرۆژەی وەبەرهێنانی غاز لە بواری جێبەجێكردندایە”
باسک نێت
شارەزایەك هۆشداری دەدات لە جێبەجێنەكردنی پرۆژەكان لەپێناو بەرژەوەندی دەرەكی
“(40%)غازی عێراق دەسوتێت كە ساڵانە (18)ملیار مەتر سێجا دەكات
رۆژنامەی (الصباح):
عاسم جیهاد, وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: رێژەی وەبەرهێنانی غاز گەیشتووەتە (62%), بوونی وادەیەكی دیاریكراویش بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆ رەتدەكاتەوە.
پرۆژەی وەبەرهێنانی غاز لە كێڵگەی “حلفایە” لە میسان كراوەتەوە, كە (300) ملیۆن مەتر سێجا بەرهەمدەهێنێت و, غازی وشكیش بۆ وێستگەكانی كارەبا دابین دەكات.
وەزارەت كاردەكات بۆ بەرهەمهێنانی غازی هاوەڵ لە هەردوو كێڵگەی “غەراف” و “ناسریە” لە زیقارو, رێژەی كارەكان تەواوكراوەكان گەیشتووەتە (70%) كە (200) ملیۆن مەتر سێجای رۆژانە غاز دابین دەكات.
گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵ كراوە و بەدوو قۆناغ بڕی (600) ملیۆن مەتر سێجا غاز دەستبەردەكات, گرێبەستێكی تریش هەیە بۆ وەبەرهێنانی كێڵگەی “دەریاچەی بن عومەر” لە قۆناغی یەكەمدا بە توانای (150) ملیۆن مەترسێجای رۆژانەو قۆناغی دووەمیش توانای (150) ملیۆن مەترسێجای رۆژانە.
لای خۆیەوە, كۆڤەند شێروانی, شارەزایی بواری نەوت, هۆشداریداوە لە ناجدی بوونی پرۆژەكانی وەبەرهێنانی غاز و دروستكردنی بەربەست بۆیان بۆ مەبەستی دەرەكی.
وەزارەتی نەوت پێشتر رایگەیاندووە: لەماوەی سێ ساڵدا سوتاندنی غاز رادەگیرێت, لەماوەی (5)ساڵیشدا پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆ لە غاز دابین دەكرێت.
سوتاندنی غاز لە عێراق رێژەكەی (40%), كە لە ساڵێكدا (18) ملیار مەتر سێجا ساڵانە دەكات و, بەهاكەی بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێنرێت.
پرۆژەكانی وەزارەتی نەوت ئامانجی وەبەرهێنانی غازی هاوەڵە كە دەسوتێت, غاز بە باشترین جۆری سوتەمەنی دادەنرێت بۆ وێستگەكانی وزەی كارەبا و رێژەی پیسبوون كەمدەكاتەوە, بەتێچوویەكی كەمتریش لەو وزەیەی ئێستا بەكاردەهێنرێت.