جیهانڕاپۆرتهەواڵ

میری نوێی کوێت دیاریکرا

چەند کاژێرێک دوای راگەیاندنی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەلسوباح، میری کوێت، تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکە میری نوێی راگەیاند کە شێخ میشعەلی برای شێخ نەوافە و تەمەنی 83 ساڵە.

باسک نێت

رۆژی شەممە، 16-12-2023، تەلەڤزیۆنی فەرمیی کوێت بڵاویکردەوە، “دەوڵەتی کوێت شێخ میشعەل ئەحمەد جابر ئەلسوباحی وەک میری نوێی کوێت دەستنیشانکرد.”چەند کاژێرێک پێش ئەم راگەیاندنە، هەمان تەلەڤزیۆن کۆچی دوایی شێخ نەوافی ئەمیری وڵاتەکەی راگەیاند.

شێخ میشعەل زڕبرای ئەمیرە کۆچکردووەکەیە و تەمەنی 83 ساڵە.میرە نوێیەکەی کوێت لەدایکبووی ساڵی 1940ـە و حەوتەم کوڕی جابر ئەلسوباحە. شێخ میشعەل زۆربەی ساڵەکانی کارکردنی لە دەزگەکانی ئاسایش و هەواڵگرییدا بەسەربردووە و پێشتر سێ زڕبرای خۆی میری کوێت بوون. شێخ جابر لە 1977 بۆ 2006؛ شێخ سەباح لە 2006 بۆ 2020 و شێخ نەواف لە 2020 بۆ 2023.میرە نوێیەکەی کوێت کۆلێژی پۆلیسیی هێندۆنی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خوێندووە و لە ساڵی 1960 لێی دەرچووە. دوای هاتنەوەی، لە ساڵی 1967 بۆ 1980 وەک سەرۆکی ئاسایش و هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە کاریکردووە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close