
وەزارەتی ناوخۆی عێرق:
تائێستا نزیكەی (49) ملیۆن كارتی نیشتمانی دەركراوە
باسک نێت
وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە: ژمارەی ئەو کارتە نیشتمانییە یەکگرتووانەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە لە ساڵی (2105)ەوە دەریانکردووە، گەیشتووەتە نزیکەی (49) ملیۆن كارت، جەخت لە بەردەوامی فراوانکردن و ئاسانکردنی رێکارەکانی دەرکردنی كارتی نیشتمانیش بۆ هاوڵاتیان دەكاتەوە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات.
عەمید مونازیل ساعیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوە روونی کردەوە: کۆی ئەو کارتانەى دەركراون، گەیشتووەتە (48) ملیۆن و(712)هەزار کارت لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە.
ساعدی ئاماژەی بەوەشکرد: بەڕێوەبەرایەتییەکە هەشت لقی لە باڵیۆزخانەکانی عێراق کردۆتەو،ە بۆ خزمەتکردنی ئەو هاوڵاتیانەی لە تاراوگە دەژین، لەو پایتەختانەی گەورەترین رەوەندی عێراقیيان تێدایە، ئەوانیش: لەندەن، ئەبوزەبی، عەممان، قاهیرە، تاران، دیترۆیت، فرانکفۆرت، ئەنكەرە.
وتیشی: 20 شوێنی تۆماری ناوەندیی لە سەرانسەری پارێزگاکان هەیە، لەنێویاندا سێیان لە بەغداد، یەک ناوەنديش لە هەریەك لە پارێزگاكانی، کەربەلا، نەجەف، نەینەوا، بەسرە، کەرکوک، سەڵاحەدین، زیقار، میسان، دیالە، ئەنبار، واست، بابل، دیوانیە، موسەننا، جگە لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک.




