
پاسێكی گەشتیاری لە گەلی شێرانەی سنووری دهۆك وەرگەڕاوە و بەپێی زانیارییەكان چەند گەشتیارێك بریندارن، برینی بەشێكیان سەختە.
باسک نێت – دهۆک
ئەمڕۆ هەینی ،پاسێكیی گەشتیاران لە نزیك گەلی شێران وەرگەڕا و لەو رووداوە 10 كەس بریندارن.
بەپێی زانیاریەکانی باسک نێت چوار لە بریندارەكان برینەكانیان سەختە و لە ژێر چاودێری پزیشكیدان، كەسێكی تر رەوانەی دهۆك دەكرێن بۆ چارەسەری.
گەلی شێرانە ناوچەیەكی گەشتیارییە و كەوتووەتە سنووری شارەدێ دێرەلووكی سەر بە شارۆكەی ئامێدی، ساڵانە هەزاران گەشتیار رووی تێدەكەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




