عێراقكوردستانهەواڵ

١٥ هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن

حکومەتی عێراق رایگەیاند کە دوو هەزار مامۆستا بەشێوەی گرێبەست لەپارێزگای نەجەف دادەمەزرێنێت و ١٣ هەزار دەرچووی دانەمەزراویش لە بەسرە دادەمەزرێنێت.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند کە رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ئەو مامۆستایانە بەشێوەی گرێبەست دەربڕیووە.

هاوکات، پەرێزگاری بەسرە ئەسەد ئەلعیدانی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، 13 هەزار پلەی کار بۆ بەشە جیاوازەکانی پارێزگای بەسرە دەستپێدەکات و ئاماژەی بەوەشدا دواخستنی ڕاگەیاندنەکە بە مەبەست بووە بۆ ئەوەی وەک پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن هەژمارنەکرێت.

ئه سعه د ئەلعیدانی له کۆنگره یه کی ڕۆژنامه وانیدا وتی،
ئێمە دەستپێکردنی لینکەکە ڕادەگەیەنین بۆ 13 هەزار بڕوانامەی کار بۆ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە بەسرە.

ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دەخوێننەوە و دەنووسن بۆ ئەوانەی بڕوانامەی باڵایان هەیە، ئەمەش مافێکە بۆ خەڵکی شارەکە.
داواکاری لەرێگەی ئەلیکترۆنی دەبێت و لە ڕێگەی ماڵپەڕی نووسینگەی پارێزگای بەسرەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

داوا لە هەموو دەرچووانی بەسرە و ئەوانی دیکە دەکەم کە داوای کار بکەن، کە لەسەر بنەمای گرێبەست دەبێت لە بەشە جیاوازەکانی دەوڵەت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close