جیهانڕاپۆرتهەواڵ

پێویستە ئەمەریکا واز لە هەڕەشە سەربازییەکانی بێت، ئەگەر لە خەمی یەکپارچەیی خاکەکەیدایە

باسک نێت

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆریای باکوور KCNA لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەوە بڵاوی کردەوە کە “پێویستە ئەمەریکا واز لە هەڕەشە سەربازییەکانی بێت، ئەگەر لە خەمی یەکپارچەیی خاکەکەیدایە”.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە “ئەوە ئەمەریکایە خەریکی ڕووبەڕووبوونەوە و پلاندانانە دژی کۆریای باشوور بە ناردنی ژێردەریایی ئەتۆمی بۆ نیمچە دوورگەی کۆریا”.

ئاماژە بەوەش کراوە، کۆریای باکوور مافی ئەوەی هەیە کە هێزبەکاربهێنێت بۆ بەرگرییکردن لە خۆی و برەویشی پێبدات. ئەمە لەكاتێكدایە، دۆخی ئەمریكا باش نییە و ئیلۆن مەسک، گەورە ملیاردێری جیهان و راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئەگەر خەرجییەکان کەمنەکەنەوە، ئەمریکا مایەپووچ دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close