كوردستانهەواڵ

لە ھەولێر دەست بەسەر ماتۆڕسكیلی بێ تابلۆ و مۆڵەت دادەگیرێت

داواكاری گشتی بە نووسراوی فەرمی داوای لە ھاتووچۆی ھەولێر كردووە، دەست بەسەر ماتۆڕسكیلە بێ مۆڵەت و بێ تابلۆكان دابگرن.

لە نووسراوەكەی داواكاری گشتی كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە تێیدا ھاتووە، لە سۆنگەی پاراستنی مافی گشتی داوا دەكەین رێكاری یاسایی بگرنەبەر لە دژی ئەو كەسانەی كە ماتۆڕسكیل بەبێ مۆڵەت و ساڵیانە لێدەخوڕن. دەست بەسەر ماتۆڕەكانیان دا بگرن. و بكرێنە موڵكی گشتی.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئاگاداری چێشتخانەكان بكرێتەوە كە خواردن بە دیلیڤەری دابەش دەكەن، نابێ ئەو ماتۆڕسكیلەی كاریان بۆ دەكات ساڵیانە نەبێ، یان شوفێرەكەی بێ مۆڵەتی لێخوڕین بێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close