عێراقهەواڵ

کازمی ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ هەرێم بڵاوکردەوە

شەوی رابردوو، مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانەكەی بۆ هەرێم كۆتایی پێهێنا و گەڕایەوە بەغدا، لە راگەیەنراوێکیشدا نووسینگەكەی ناوەڕۆكی سەردان و كۆبوونەوە و دیدارەکانی ئاشكرا كرد.

لە راگەیەنراوێكدا نووسینگەی راگەیاندنی کازمی ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەردانەکەدا مستەفا کازمی چاوی بە هەریەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێم و چەند بەرپرسێکی سیاسی دیکە کەوتووە.

روونیشیکردووەتەوە، لە کۆبوونەوە و دیدارەکاندا تاووتوێی زۆر دۆسیەی نیشتیمانی کراوە وەک هەڵبژاردنی پێشوەخت و هاوکاری ئەمنی لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی داعش و مەترسییەکانی سەر وڵات.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی سەردانی کازمی بۆ هەریەک لە دەروازە سنوورییەكانی ئیبراهیم خەلیل، لە سنوری پارێزگای دهۆك و باشماخ لە سنووری سلێمانی کراوە و لە چۆنیەتی كاركردن تیایدا كۆڵیوەتەوە. هاوکات، ئاماژە بە سەردانی مەزاری مام جەلال و مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کراوە.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌ی پێدراوه‌، لە سەردانەکەدا کازمی چاوی بە بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمار و ژمارەیەك لە سەركردەی لایەنە سیاسیەكان كەوتووە و تیایدا تاووتوێی ژمارەیەک بابەت کراوە، هاوکات، لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە جوتیاران کە داوای شایستە داراییەکانیان کردووە کۆبووەتەوە.

رۆژی پێنجشەممە و لە سەردانێکی دوو رۆژەدا، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لە سەردانێکدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close