
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تۆماركردنی 15 حاڵه‌تی نویی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ژماره‌یه‌ك پارێزگا راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه، “پشكنینی پزیشكی بۆ 61 گومانلێكراوی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا كراوه و ئه‌نجامه 15 كه‌س پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه”.
ئاشكراشیكرد، “له روسافه‌ی به‌غدا 4 حاڵه‌ت، له نه‌جه‌ف 5 حاڵه‌ت، له بابل 3 حاڵه‌ت، حاڵه‌تێك له زیقار، حاڵه‌تێك له به‌سره و حاڵه‌تێكیش له كه‌ربه‌لا” تۆماركراون، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق بوو به 192 حاڵه‌ت.
سه‌باره‌ت به ئاماری مردووانیش به‌هۆی كۆرۆنا رایگه‌یاند، حاڵه‌تێكی نوێی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له پارێزگای زیقار تۆمار كرا، به‌مه‌ش ژماره‌ی مردووان بۆ 13 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تووشبوونی 11 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یاندبوو، به‌مه‌ش له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 26 حاڵه‌تی تووشبوون راگه‌یه‌ندراون.