كوردستانهەواڵ

لە رووداوێكی هاتووچۆ دا 9 كەس بریندار بوون

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە نێوان كۆیە و هەولێر، نۆ هاوڵاتی برینداربوون.

هاتووچۆی كۆیە، راشیگەیاند  “رووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە لە جۆرەكانی (كیا سپۆرتاج، رینۆ فلوێنس سالۆن)، بەهۆیەوە نۆ كەس برینداربوون”.
ئەوەشی راگەیاندووە پێنج لە بریندارەكان لە رەگەزی نێرن و چواریشیان لە رەگەزی مێن، سەرجەمیان هاوڵاتی هەرێمی كوردستانن و دانیشتووی شارەكانی هەولێر و سلێمانین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close