
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق
باسک نێت
به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی بازاڕ و ژیانی هاوڵاتیان و هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، بڕیاردراوە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە به‌شه خۆراكی هاوڵاتییان دابه‌شبكرێت.
لە ڕێکەوتی ٢٠ـی شووباتی ٢٠٢٥، سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.
پێشتر سەبەتەی خۆراکی مانگانە حەوت ماددەی لەخۆگرتبوو، بەڵام بڕیاردراوه بۆ مانگی ڕەمەزان مەعکەرۆنی، نیشاستە، شعرییە و ئاردی سفر زیادبکرێت و بەمەش ده‌بێته ١١ مادده‌ی خۆراكی و پێش مانگی ڕەمەزانیش دەگاتە دەستی هاوڵاتییان.
كوالێتی و باشیی مادده خۆراكییه‌كان له‌به‌رچاوگیراوه تاکوو هاوڵاتییان بتوانن سودی لێببینن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە