
باسک نێت – هەولێر
بەبڕیاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاقیگەی ناوەندیی هەولێر کە کەرتی گەشتییە دراوە بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت و نرخی پشکنینیش بۆ دوو هێندە بەرز دەکرێتەوە.
تاقیگەکە تایبەتە بە پشکینینی ڤایرۆسی و نرخی پشکنین پێشتر 31 هەزار دیناربووە، دوای وەرگرتنی لەلایەن کۆمپانیاکەی کەرتی تایبەتەوە نرخەکەی بۆ دوو هێندە بەرز دەکرێتەوە.
هەروەها داهاتی مانگانەی تاقیگەکە لەئێستادا 1 ملیار دینارە و دوای وەرگەتنی لەلایەن کۆمپانیاکەوە بۆ بۆ نزیکەی 2 ملیار بەرز دەبێتەوە و لەو پارەیەش:
٪30ـی بۆ حکومەت
٪70ـی بۆ کۆمپانیاکەیە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە