
سوودانی کۆتا بڕیار لەسەر مووچەی مانگی ١٢ دەدات
باسک نێت
لیژنەی بەدواداچوون بۆ هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بۆ مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، ڕاپۆرتێك پێشكەشی وەزارەتی دارایی و محەمەد شیاع سوودانی دەكەن.
بە پێی زانیارییەکان، لە ڕاپۆرتەكەدا تەواوی ئەو وردەكارییانە ڕوون دەكرێتەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لە لایەن عێڕاقەوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە، چونكە بەپێی قسەی بەرپرسانی عێڕاق و هەرێمی كوردستان، جیاوازیی لە پارەی هاتوودا هەیە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە