نوسەران

بەشار ئەسەد لە دکتۆرەوە بۆ دیکتاتۆر

لە دکتۆرەوە بۆ دیکتاتۆر!

باسک نێت

بەشار ئەسەد کوڕی دووەمی حافز ئەسەد بوو و هیچ دانەنرابوو ببێت بە سەرۆک لە پاش باوکی، بەڵام بە مردنی برا گەورەکەی بە پەلە ئەم ئامادە ئەکەن بۆ سەرۆکایەتیی.

بەشار دەرچووی کۆلێژی پزیشکی بووە لە سووریا، پاشان دەچێت بۆ بەریتانیا بۆ ڕاهێنان و تەواوکردنی خوێندن و هەر لەوێ ژنەکەی ئێستای دەناسێت و ژیانێکی بێ دەنگ بەڕێ دەکەن و نەخۆش چارەسەر دەکەن.

کاتێک براکەی دەمرێت، بە پەلە ئەم دەهێننەوەبۆ سوریا. خێرا لە ماوەی سێ چوار ساڵێکدا کۆلێژی سەربازی ێ دەبڕن و هەموو ئەفسەر و مامۆستا سەربازییە کۆنەکان خانەنشین دەکەن بۆ ئەوەی بەشار دەرچێنن و خێرا پلەی سەربازیی بەرز دەکەنەوە.

کاتێکیش باوکی دەمرێت، دەستووری ووڵاتی بۆ دەگۆڕن هەتا جێی بکەنەوە لە سەرۆکایەتیی.

لە دکتۆرێکی چاو کە ناسکترین ئەندامی جەستەیە ودکۆریش هەمووی رەحم و بەزەیی و تێگەشتنە لە ئازار و نارەحەتیی، بەشار دەبێت بە خراپترین دکتاتۆر ( بە پێی ڕای نەیارەکانی).

د. زانیار ئاغال ✍️باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close