نوسەران

ئێمەی بزووتنەکان بەڵێنی خزمەت دوپات دەکەینەوە

✍️شۆڕش غفور جاف✍️ باسک نێت

بزووتنەوەی ئیسلامی لەمێژووی درووست بوونیەوە هێزێکی لەبن نەهاتو و خاوەن دەیان و سەدان داستان و تێکۆشان و فیداکاریە ، لەم پێناوەشدا خوێن و قوربانی و سەدان شەهیدی داوە.

دیارترین داستان و تێکۆشان و خەباتیشی ئاوێتە بوون و بەژداری کاراو بەرچاوی بوو لەڕاپەڕینەکەی بەهاری ساڵی ١٩٩١ لە دەروازەی ڕاپەڕین لەشاری ڕانیە و دەوروپشتی
شان بەشانی خەڵک وجەماوەری موسڵمان وستەم دیدەی هەرێمی کوردستان، دژبەداگیرکەران و حزبی بەعس و دەسەڵاتی(سەدام حسین)

ساڵانێکی زۆربوو بەئاگرو ئاسن و فڕۆکەو بۆمب و ئەنفال و کیماباران و گرتن وکوشتن وئەشکەنجەو زیندانی ڕووبەڕووی میللەتەکەمان ببوبویەوە.

خۆشبەختانە لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا کەدەکاتە ٥/٣/١٩٩١ کۆتایی بەحکومی زووڵم وستەم ونادادی و چەوسانەوە هات.

هەربۆیە بۆئێمەی بزووتنەوەکان جێگای شانازی و دڵخۆشی و شەرەفە کە توانیومانە بەڕابەرایەتی کردنی پۆلێک لە مێزەرسپی و زانایانی پایەبەرزی ئیسلام و سوپایەک لە موجاهیدان و خەڵک وجەماوەری خۆمان لەکوردستان وشاروشارۆچکەو گوندەکان بەژداری کاراو بەرچاومان هەبێت لەڕاپەڕین و ڕاماڵینی حزبی بەعس وهێزە شکست خواردووەکەی هەر لەدەروازەی ڕەپەڕین ودەڤەری ڕاپەڕین لەشاری ڕانیە وە تا تەواوی شارو شارۆچکەکانی کوردستان بە شاری کەرکوکی خۆشەویست و دڵی کوردستانیشەوە .

هەربۆیەلێرەوە هاوکات لەگەڵ ئەم یادە پڕشکۆدارەدا ئێمەی بزووتنەوەکان بە ڕابەرایەتی کردنی ڕێزدار جەنابی( شێخ عیرفان علی عبدلعزیز ) و تەواوی قیادەو کادیرو ئەندام و دۆست و لایەنگرانمان بەڵێن و پەیمانی خۆمان بۆ خواو موسڵمانان و بنەماڵەی شەهیدان و خوێنی شەهیدەکانمان وخەڵک وجەماوەری هەرێمی کوردستان دووپات ده کەینەوە کە تامردن و دواهەناسەی ژیانمان بەردەوام دەبین لە پارێزگاری کردن و پاراستنی دین و اخلاق و ووڵات و شوناس و ماف و دەستکەوت و داواو داخوازیە ڕەواکانی میللەتەکەمان.

شۆڕش غفور جاف
ڕانیە
٥/٣/٢٠٢٤

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close