نوسەران

دۆخ و گوزەران چۆن و بەکێ چاک دەبێت؟!

عوسمان حمەکریم زەڵمی
لەھەر ڕۆژگارو گۆشەیەکی ئەم سەرزەمینەدا، مرۆڤەکان خۆیان پەرپرسیاری یەکەمن لە (دۆخ و گوزەرانێ) وا بۆیان پێش دێت، چ بە چاک، یان خراپ، چونکە بەرھەمی (بیروباوەڕو کارو پڕۆژەو ڕەنج)یانە دێتەوە ڕێیان.
ئەوەش خەمڵێنراوەو زانراوە: (دۆخ و گوزەران)ی چاک، بەری ڕەنجی خەڵکانی پاک و چاکە، ھەروەک (دۆخ و گوزەران)ی خراپ، بەرھەمی کارو کردەوەی خەڵکانی پۆخڵ و خراپە.
لێرەدا خوێندنەوەیەکی زانستی کورت و پوخت ” لەسەر ئەو (دۆخ و گوزەران)ـە خراپ و شێواوەی تێیدا دەژین، وە ھەموومان لێی پەست و بێزارین، ھەروەھا تەمەننای چاک بوونی دەکەین” دەبێتە ئەرکی ھەنوکەیی و گشتی، ڕەوا نییە ھیچ ئاوەزدارێ لێی بێخەم و بێ خەتابێ، وە بۆ چاککردنەوە، یان ڕاستکردنەوە، یاخود ڕێکخستنەوەی، کەنارگیرو خۆلادەر بێ.
لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە یەقینەن دڵنیابین، ئەوانەی خراپن (الفاسدون)، یان خراپکەرن (الُمفسدون)، ھەرگیز ناتوانن (گوزەران و دۆخ)ی خراپ و شێوێنراو، چاککەنەوە یا ڕاستکەنەوەو ڕێکیخەنەوە. چونکە کەسانی خراپ (الفاسدین)، ئەوانەن وا بیروباوەڕی خۆیان تێکداوەو خەریکی خراپەو تاوانن، نایان پەرژێتە سەر خۆ ڕاستکردنەوەو خۆ چاککردن. چ جای (دۆخ و گوزەران)ـە گشتیەکە.
وە ھەرچی کەسانی خراپەکەرو تێکدەرن (المفسدون)، واتە: ئەوانەی خۆیان دەستپێشخەربوون بۆ خراپکردن و تێکدانی (گوزەران و دۆخ)ی خەڵکی، کەی ڕەوایە؟! بەتەمابین یاخود باوەڕیان پێ بکەین؛ بەوەی ئەوانن ئەتوانن ئەوەی خراپیان کردووەو تێکیانداوەو شێواندوویانە!! ئێستا دێن و ئامادەن و ئەتوانن چاک و ڕاستی بکەنەوە!!
نەخێر، ئەوە زۆر دوورە لە ئاگایی و ئاوەزو ژیربێژی و دانایی، چونکە ھەرگیز خراپەکەران و تێکدەران (المفسدون)، شایستەی ئەو کارو ئەرکە مەزنەی چاکسازی نەبوون و نین: (إِنَّ اللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ/ يونس:٨١). چونکە خوا کرداری دێکدەران (المُفسدین)، ڕێکناخات. واتە: چاکسازی ئەرکی خەڵکی پاک و چاک و چاککەرەوەیە، وەختێک ئەمان تێکدەرو شێوێنەری (دۆخ و گوزرەن)ـەکەن، یا فەرمانیان لەکەسانی تێکدەری سەروی خۆیان وەرگرتووە؛ چ ئەوانەی ڕابەرایەتی شێواندنی بیروباوەڕی خەڵکی دەکەن (بە ئاشکرا یان بە نھێنی)، یاخود ئەو دەسەڵاتدارانەی پێچەوانەی بەرنامی دادپەروەری پێڕەوی دەکەن، وەیان ئەوانەی بە ماڵ و سامانیان دەستبارو یاریدەدەرن. وە پێکەوە و بەیەکەوە ھاوکارو تەوکاری (خراپاندن و شێواندن)ی ئا ئەم (دۆخ و گوزەران)ـە بوون.
کەوایە، چاککردنەوەو گێڕانەوەی (نیزام و بەرنامەی درووستی ژیان) بۆ خەڵکی، وە دابینکردنی ئازادی ڕەوا بۆیان، ھەتاکو بتوانن سەربەستانە ئەو (بەرنامە سەحیحە بۆ ژیان) پەسەند بکەن و جێبەجێی بکەن. وە دەستەبەرکردنی ئەو (خێروبێرە نیشتمانیەی) وا خواوەند پێی بەخشیون و لێیان زەوتکراوە، بە درووستی کەڵکی لێ وەربگرن . دەی ھەموو ئەم کارە مەزن و بەنرخانە، بە تەنھا بەو کەسانە دەکرێت کە چاک (الێالح) و چاککەرەوەن (المێلح).
واتە: نابێ بەس بۆ خۆیان چاک (الێالح)بن، بەڵکو پێویستە چاککەرەوەو ڕاستکەرەوەو ڕێکخەرەوەش (المێلح)بن. بەپێی سەرنجدان لە زۆرێ لە توێژینەوەو ئەزموونی ئەو ڕۆژگارەی تێیدا دەژین، زۆرێک لە خەڵکی ئەو کەسانەیان خۆش دەوێت کەوا بۆ خۆیان چاکن (الێالح)، وە دژو نەیارن بەوانەی کە چاککەرەوەو ڕاستکەرەوەو ڕێکخەرەوەن (المێلح). سەرنج بدەنە مێژوو، تا خەڵکی مەککە ببینن چۆن (موحەمەد)یان خۆشویستووە بەر لە پێغامبەرایەتی.. بۆ؟ چونکە تەنھا بۆخۆی کەسێکی چاک (ێالح) بووە، بەڵام دوای ئەوەی دەکرێتە پەیامبەر(د.خ)، وە دەبێتە چاککەرەوەو ڕاستککەرەوەو ڕێکخەرەوەی (ناتەوی و شێواویی و بەرژەوەندی ناڕەوا )یان، ئەوجا ڕووبەڕووی دەبنەوەو زۆر بەتوندی دژایەتی دەکەن و سەنگەری لێ دەگرن.
لەم ڕوانگەوەیە زانستخوازانی دانا، پێیان وایە: بە تەنھا یەک (مێلح)، لای خواوەند خۆشەویسترە لە چەندین (ێالح). چونکە بەو (مێلح)ـە پارێزگاری لە نەتەوەیەک دەکرێ، وە ھەرگیز گەلێک لەناو نابرێن گەربێتو خەڵکەکەی خەریکی کارو ئەرکی چاککردنەوەو ڕاستکردنەوەو ڕێکخستنەوە بن: (وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ/ هود: ١١٧).

کەواتە ئەرکەو دەبێت وریاو ھۆشیار بین، وە قەت بەتەما نەبین ئەوانەی ئەم دۆخ و گوزرانەیان شێواندووە، بێن و بتوانن چاکی بکەنەوە، نەخێر، جا بۆ قوتاربوون لەم چەقبەستن و بارکەوتنە، ئەرکە نەیاری (خراپەو خراپەکار، تێکدان و تێکدەر)بین پێکەوە، وە نەیاری ئەوانە بین دادپەروەری بزر دەکەن، بێڕەوشتی ڕەواج پێدەدەن و بڵاوی دەکەنەوە، خراپەو تاوانکاری لەنێو کۆمەڵگە دەچێنن و پەرەی پێدەدەن، ماڵ و سامانی گشتی، تاڵان دەکەن و بە ھەدەری دەدەن.. بێ ترس و سڵەمینەوە، وە دڵنیابین ئەمانە خوای گەورە، نەیارو دژیانە: (إِنَّ اللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ/ يونس: ٨١). چونکە خوا کرداری دێکدەران (مفسین) ڕێکناخات.
شانبەشانی ئەوەش، پێویستەو ئەرکە، لە خودی خۆمانەوە دەستپێبکەین، ھەڵگری ھەردوو سیفەتی (چاک) (ێالح)و، چاککەرەوە (مێلح) بین پێکەوەو بەیەکەوە. درووست دەست بدەینە یەک و دەستباری یەک بین. وە بۆ ئەم ئەرکی ڕاستکردنەوەو چاککردنەوەو ڕێکخستنەوەی (دۆخ و گوزەران)ی تێکدراوو شێواومان، گرنگە (دەورو ڕۆڵ)، بەپێی ئەو تواناو تاقەتەی ھەمانە، بەش کەین، ھەرکەس بە ئەندازەی لێھاتنی خۆی: (لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَا آتَاهَا). ئەوجا دڵنیابین، حەتمەن خواوەندی دانا، دەرووی خێرمان لێ دەکاتەوەو دەگەڕێنەوە سەر دۆخ و گوزەرانی ئاسایی و سروشتی: (سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا/ الطلاق:٧).

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close