بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستانهەواڵ

ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١، بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی، لە شاری هەولێر پێشوازی لە بەڕێز “ئارمان تۆپچۆ” کونسوڵی گشتیی تورکیا و “محەمەد ئاکتاش” جێگری کونسوڵ کرد.
لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە بەڕێزان د. عەبدوڵڵا وەرتی و مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی و کەمال زراری، ئەندامسەرکردایەتی ئامادەی بوون؛ دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان دەربارەی دۆخی سیاسیی ئێستا کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close