هەواڵ
” بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراقدا، سەرۆك وەزیران دەڵێت، ویستیويانە بەرتیلم بدەنێ”

” بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراقدا، سەرۆك وەزیران دەڵێت، ویستیويانە بەرتیلم بدەنێ”
باسک نێت
رۆژنامەی “الشرق الاوسط” لە ڕاپۆرتێكدا دەڵێت، لە هەنگاوێکی بێ وێنە لە مێژووی حکومەتەکانی عێراقدا، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەكردووە، پێشنیازی بەرتیلێكی گەورەی بۆ كراوە بۆ چاوپۆشیكردن لە گەندەڵییەكانی ناو وەزارەتی نەوت.
ئەو رۆژنامەنوس و دەزگاکانی راگەیاندنانەی رۆژی شەممەی رابردوو لەگەڵ عەلی زەیدی كۆبونەوە، ئاشكریان كردووە، زەیدی لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی نەوت، لە رێگەی نێوەندگیرێکەوە، 200 ملیۆن دۆلاری پێشکەش کردووە بۆ داخستنی دۆسیەیەکی گەندەڵی لەناو وەزارەتەکەدا.
زۆربەی رۆژنامەنووسانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە پێیان وایە، زەیدی مەبەستی لە عەدنان حەمەد حەمود، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکور و یاریدەدەری وەزیری نەوت بووە، کە ئێوارەی رۆژی هەینی دەستگیرکرا.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاوبووەتەوە، حەمود لە سەرەتای مانگی ئایاردا لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
رۆژی یەکشەممە، سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی عێراق رایانگەیاند، هێزەێكی هەواڵگری، بەڕێوبەری دارایی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوریان دەستگیرکردووە و سەرچاوەکانی دیکەش باسیان لە دەستگیرکردنی کارمەندێک كرد لە سکرتاریەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو.




