عێراقكوردستانهەواڵ

دادگای فیدراڵی لەبارەی جوتیارانی کورد بڕیاردەدات

جارێكی دیكه‌ دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە.

باسک نێت

سبەینێ دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە کە تایبەتن بە گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سنوری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بۆ جوتیارانی کورد.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، سبەینێ یەکشەممە دادگاکە دوو سکاڵا تاوتوێ دەکات کە لەلایەن ١٠ ھاوڵاتی و جوتیاری کوردەوە تۆمارکراون بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ژمارە ٨٢٤ و ٩٤٩ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی جوتیاران و و گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close