كوردستانهەواڵ

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم چەند بڕیارێکی بۆ مانگی ڕەمەزان دەرکرد

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڵاویکردەوە کە دەبێت وتاره‌كانى دوای عەسر 20 خولەك بخایەنێت؛ تەنیا مامۆستای مزگەوت پێشكەشی بكات و مایكرۆفۆنی ناوخۆیی مزگەوت بەکار بهێنێت”.

باسک نێت

لە نووسراوێكدا كە بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان و هەڵەبجە گشتێندراوە، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، چەند ڕێنماییەكی لەبارەی مانگی ڕەمەزانەوە گشتاندووە كە دەبێت هەموولایەك پێیەوە پابەند بن.
بەپێی یەکێک لە ڕێنماییەکان دەبێت وتارەکانی دوای عەسر، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتیی ڕۆژووەوانان، ٢٠ خولەك بخایەنێت و تەنیا مامۆستای مزگەوت پێشكەشی بكات، بە بەكارهێنانی مایكرۆفۆنی ناوخۆیی مزگەوت، بابەتەكانیش بریتی دەبن لە خواپەرستی و مامەڵە و بابەتی پەروەردەیی و هۆشیاریی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و هاندانی پێكەوەژیان.
لە خاڵێكی دیكەدا هاتووە، ماوەی نێوان ئیمساك و بانگدانی بەیانی بە پێی خشتەی پارێزگاكە دەبێت، كە دەبێت پێیەوە پابەند بن.
هەروەها تەنیا لە ١٠ شەوی كۆتاییەكانی مانگی ڕەمەزاندا، دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن، تا نوێژی بەیانی بە مەرجی ڕەزامەندیی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوت.
ئەوەش باس كراوە هیچ كەس بۆی نییە جگە لە پێشنوێژ و وتارخوێنی فەرمیی مزگەوت، مەراسیمە ئایینییەكان و تەراویح بە تایبەتی ئەنجام بدات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close