كەش و هەواكوردستانهەواڵ

پێشبینیەکانی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی

كه‌شناسی هەرێم ئاشکرایکردووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، بەڵام لە ناوچەشاخاوییەکان ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و سبەینێش ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە زۆربەی کاتەکاندا، هەروەها رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت، هاوکات، لە ناوچە شاخاویەکان بەفر بارین دەبارێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و بەڵام هەندێک جار بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و ئاڕاستەکەسی لە باشورەوە دەبێت.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، بۆ سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکانیش بەفر دەبارێت و بەڵام لە درەنگانی شەودا پێشبینی دروسبونی تەم دەکرێت بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای دهۆک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەییە:
هەولێر: 13
سلێمانی: 12
دهۆک: 12
کەرکوک: 14
هەڵەبجە: 12
زاخۆ: 13
سۆران: 10
حاجی ئۆمەران: 2
گەرمیان: 17

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close