جیهانهەواڵ

دوو زەمین لەرزەی بەهێز وڵاتێک وێران دەکات

دوو زەمین لەرزەی بەهێز وڵاتێک وێران دەکات

باسک نێت
دوو زەمین لەرزەی یەک لەدوای یەک بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلەی رێختەر وڵاتی ڤەنزوێلای هەژاند.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تائێستا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 700 کەسیش بریندارن.

لە ماوەی 125 ساڵی رابردوودا ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزەیە لە وڵاتەکەدا تۆمار کرابێت.

بەهەمان شێوە زەمین لەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلەی رێختەر لە دوورگەی هۆنشۆی یابان رویدا و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

شارەزایانی زەمین لەرزە پێشبینی دەکەن بەقوڵایی 100 کیلۆمەتر لەناوچەی زەمین لەرزەکانەوە، زەمین لەرزەی تر روبداتەوە کە پلەکەی بەرز دەبێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close