
بازرگانێکی مەترسیداری دەرمان دەستگیر کرا
باسک نیت- کەرکوک
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك:
دره‌نگانی شه‌وی رابردو هێزێكی ئه‌منی بازرگانێكی گه‌وره‌ی ده‌رمان ده‌ستگیر کرد كه بازرگانی به ده‌رمانی به‌سه‌رچووه‌وه دەکرد، یه‌كێك له ده‌رمانه‌كانیش ئه‌نسۆلینی تایبه‌ت به نه‌خۆشانی شه‌كره‌یه.
ئەو بازرگانە ده‌رمانی (X-Paire)ی له توركیاوه به قاچاخ بۆ كه‌ركووك له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌وه ده‌یانگوازێته‌وه،
“ئه‌و بازرگانه ده‌ستگیركراوه بازرگانی به ده‌رمانی گرنگ و مه‌ترسیداره‌وه ده‌كات، له‌وانه (ده‌رمانی ئه‌نسۆلین و ده‌رمانی مه‌ین) و ده‌بێت ئه‌و ده‌رمانانه له ساردكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تدا هه‌ڵبگیرێن”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




