كوردستانهەواڵ

بە درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کە بە (سێنتکۆم) ناسراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانیان مووشەکێکی بالیستیی دژە کەشتیی و سێ درۆنییان تێکشکاندووە، کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارە حوسییەکان ئاراستەی کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس کارنی کرابوون، بەڵام هێرشی چەکدارە حوسییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات هیچ زیانێکی بە کەشتییەکە نەگەیاندووە.

فەرماندەییەکە ئاماژەیداوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا هێزەکانیان سێ مووشەکی دژە کەشتیی و سێ بەلەمی بێ سەرنشینیان لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی چەکدارە حوسییەکان تێکشکاندووە، کە مەترسیی و هەڕەشەبوون بۆ سەر جووڵەی کەشتییە بازرگانییان.

هەروەها سێنتکۆم جەختی لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکانیان لە دەریای سوور کردووەتەوە بۆ پارێزگاری لەو کەشتییە بازرگانیانەی بەو دەریایە تێدەپەڕن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close