كوردستانهەواڵ

وەزارەتى ئەوقافی هەرێم بڕیارێکی نوێی لەبارەى حەجەوە دەرکرد

لەڕاگەیەندراوێکدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف‌و کاروباری ئایینی حكومه‌تى هه‌رێم نوسیویه‌تى: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان بڕیاردراوه‌، ئەوکەسانەی کە لەپرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024، ناویان لەیەدەگەکانە، بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتووش واته‌ ساڵى 2025، هەمان مافیان دەبێت.

وەزیری ئەوقاف ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو بڕیارە ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر سەفەری حەجیان نەکردبێت‌و سودمەند نەبوبن لەسەفەرکردن بۆ ماڵی خودا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close