ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانرابــه‌ری گشتیڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری سووریا بەرێز ” احمد شەرع ” دۆخی ناوچەکە و پرسی کورد تاوتوێ دەکەن

ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری سووریا بەرێز ” احمد شەرع ” دۆخی ناوچەکە و پرسی کورد تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ هەینی، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا لە شوێنی مانەوەی خۆی لەشاری ئەنتالیا کۆبووەیەوە.

لە دیدارەکەدا بە وردی تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق، سووریا و کوردستان. هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەرەوپێشبردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی لە سووریا کردەوە. لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە بنەمای یەکسانی لەنێوان کورد و عەرەب کرایەوە و ئاماژە بەوە درا کە کورد پێکهاتەیەکی ڕەسەن و دانەبڕاوی سووریایە. لە کۆتاییشدا دووپاتیان کردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن لەپێناو دابینکردنی باشترین داهاتوو بۆ گەلانی سووریا.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close