كوردستانهەواڵ

سەرجەم بڕوانامەى زانکۆکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم پەسەند کرا

حکومەتى هەرێم بە بڕیارێک رەزامەندى لەسەر سەرجەم بڕوانامەى زانکۆکانى ناوچە کوردستانیە کێشە لەسەرەکان دەربڕى.

بەپێى نوسراوێکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، داننان بە بڕوانامەى سەرجەم زانکۆکانى ناوچە کوردستانیە کێشە لەسەرەکان نراوە، کە تاوەکو ساڵى (2014 بۆ 2015) وەرگیراون بە مەبەستى راستاندن بۆ بڕوانامەکانیان.

لە نوسراوەکەى حکومەتى هەرێمدا کە وەڵامی وەزارەتی خوێندنی باڵای داوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، کە رەزامەندی دراوە بە داننان بە بڕوانامەی دەرچوانی زانكۆكانی سنوری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (ناوچە کوردستانیە کێشە لەسەرەکان) ئەوانەی تاوەکو ساڵی خوێندنی (2014 بۆ 2015) وەرگیراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close