
پەرلەمانتارێكی عێراق:
كێشەكانی بەغدادو هەرێم چارەسەرنەكراون
باسک نێت
عادل ركابی، پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: كێشەكانی نێوان بەغدادو هەرێم چارەسەرنەكراون، رێككەوتنەكە بەشێوەیەكی كاتی و لەم قۆناغەدا چارەسەركراوە.
ركابی، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی “العهد” وتی: ئەوەی رێككەوتنی لەسەركراوە مەرجی پابەندبونی تیادایە بەدەقە یاساییەكانی ناو بودجە، وتیشی: دەقەكانی بودجەی ساڵانی پێشوو هەموویان لەیەك دەچن، وەك ئاماژەیەك بۆ مەرجداری و پابەندبون بە جێبەجێكردنی.
جەختیشكرد لەوەی، هەرێم لە ساڵی (2004)وە پابەندنەبووە بە رادەستكردنی داهاتەكانی بە ناوەند، پەرلەمان دەنگی لەسەر بودجە داوە وەك ئەوەی حكومەت ویستویەتی, رۆڵی پەرلەمان لە هەمواركردنی بودجە تەنها دەنگدان بووەو تێپەڕاندنی شورەیی نیە، هەروەك ناڕازیبونیش لەهەمواری بودجە كارێكی رەوایە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە