كەش و هەوا

شەپۆلێکی بەفرو باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی بەفرو باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

باسک نێت

دەقی ڕاگەیەندراوی شارەزای کەشناسی:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

ڕۆژانی چوارشەممەوپێنج شەممە و هەینی گەردەلوولی باران(عواصف المطریة) ڕوو لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەوزی دەریای سپی ناوەڕاست وهەرێمی کوردستان وبەشێک لەناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق دەکات، شەپۆلێکی زۆرباشی بەفروبارانبارینی مامناوەند بۆ بەهێز تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کەشێکی تەڕی باراناوی ڕوولە ناوچەکەمان دەکات ،زەوییەکشتووکاڵییە دێمەکارەکان تێر ئاودەبێت مه ترسی لەناوچوون و وشکەڵی کەمدەبێتەوە ڕێژەی ئاوی ڕووبارەوکانیاوەکانی هەرێم زیادەکات ، لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەفربارینی چڕ دەستپێدەکاتەوە پێشبینی بەفربارینی زۆرباش دەکرێت لەم شەپۆلەبە بەراورد لەگەڵ شەپۆلەکەی( ٢٠ / ١/ ٢٠٢٥) .

سەرەتای بارانبارین بەنمەبارانێکی لاوازدەستپێدەکات
لەڕۆژی چوارشەممەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە،ژێرکاریگەری بارستە هەوایەکی زەبەلاحی ساردی و شێدار لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە، درەنگانی شەوی چوارشەممە لەسەرپێنج شەممەشە کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتردەبێت شەپۆلێکی بارانی سەرتاسەری دەستپێدەکات بەفروبارانبارینی دێمی سەرجەم ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان( دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و موسڵ و هەولێرو ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر،شەمامک و گوێڕودیبەگەوکەندیناوەوقەراج و مەخموروسەڕگەڕان و تەواوی پارێزگای کەرکوک وگەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجەوڕاپەڕین و سۆران و کۆیەودەوربەری) دەگرێتەوە پێشبینی دەکرێت بارانی باش لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت .

بڕوجۆری بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت بەپلەیەک پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکانی بارانی مامناوەند بۆبارانی بەخۆڕبیانگرێتەوە دهۆک و سۆران و ڕاپەڕین و هەڵەبجەو سلێمانی وکۆیەودەوروبەری زۆرترین باران ببارێت لەهەندێ ناوچە دەگاتە (٣٠ – ٤٠)ملم لەهندێ ناوچە ڕێژەکەی لەوەش زیاتردەبێت .

لەناوچەکانی دەشتاییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەشتی قەراج و کەندیناوەو شەمامک و گوێڕودیبەگەو سەرگەڕان وکەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بەپلەدوو ئەگەری نمەباران بۆبارانی مامناوەند هەیە لەهەندێ کات دەگۆڕێت بۆبارانی بەخوڕ پێشبینی دەکرێت بڕی بارانبارین لەوناوچانە لەنێوان (٢٠ – ٢٥ )ملم ببارێ .

خێرایی با لەسەرجەم ناوچەکان چالاک دەبێت بەپێی شوێن بۆشوێن دەگۆڕێت لەهەندێ ناوچەلەنێوان (٣٠- ٤٠ )کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدالەهەندێ ناوچەی هەرێم ( ٥٠)کیلۆمەترتێپەڕدەکات لە ڕۆژی پێنج شەممە #شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم وعێراق دەگرێتەوە.

لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارینە پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دابەزینی بەرچاوبەخۆیەوە دەبینێت دەچێتەژێرسفری سیلیزییەوە لەوناوچانەی کەبەرزییان لەنێوان (800-1000)لەئاستی ڕووی دەریاوە شەپۆلێکی چڕی بەفربارین تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە ئەگەرهەیە لەسەنتەری بەشێک لەشارەگەورەکانی هەرێم بەفرببارێت لەهەندێ ناوچە بەتێکەڵی لەگەڵ باران دەبارێت .

کاریگەری ئەم شەپۆلەبۆماوەی (٧٢)کاتژمێرە لەئێوارەی هەینی لەسەرشەممە بەرەو لاوازبوون دەچیت بەفروباران کۆتایی دێت . .

واللە ٲعلم بکل شیء

هەڤاڵ صدیق گەڵۆزی

هەولێر/ دووشەممەڕێکەوتی( ٣/ ٢ / ٢٠٢٥)ی میلادی

ئەم پێشبینییە قابیلی گۆڕانکارییە بەباش و خراپ خودا ویستی لەسەرچی بێت ئەوە دەبێت خودایە بارانی ڕەحمەتی خۆتمان بۆببارێنە چاومان لەڕەحمەتی تۆیە .

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close