كەش و هەوا

هەورە بروسکە و تاوەباران هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت شارەزا لە كەشناسی رایگەیاند، زنجیریەک لەهەورە بروسکە و تاوەباران هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەمشەو و سبەی زنجیرەیەک ھەورەبروسکە و تاوە باران ناوچەکانمان بگرێتەوە ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ ھەیە لەبەشێکی ناوچەکان لەگەڵ زیاد بونی خێرایی با، هاوکات ھەورە بروسکەی بەھێزی لەگەڵ دەبێت لەگەڵ تاوەکاندا تا کاتەکانی مەغریبی سبەی چوارشەممە ناو بەناو و بەپچڕی بەردەوامە ئه م بارودۆخەی ناسەقامگیری کەشو هەوا بە بەرفراوانی و چڕی، سبەی لەسەرتاسەری ناوچەکان پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 ° تا 3 ° دادەبەزنەوە،
ئەگەر هەیە کۆتایی هەفتەش بەزۆری هەینی لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ بۆ مەغریب دوبارە بەهۆی دروست بوونی هەوری ناوخۆیی تاوە بارانی کاتیو کورت خایەن و هەورە بروسک هەندێ ناوچەو شوێن بگرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close