كەش و هەوا

هات،،بەفربارین و رەشەبا بەردەوام دەبێت؛ پلەکانی گەرم بۆ ژێر سفر دادەبەزن

بەڕێوەبەرى کەشناسیى سلێمانى رایگەیاند، ئەمڕۆ بەفربارین و بای بەهێز لە سلێمانى ناوبەناو بەردەوام دەبێت و بەپێى تێپەربوونى کاتەکان کاریگەرییەکەى کەم دەبێتەوە.

ئاسۆکەمال، بەڕێوەبەرى کەشناسیى سلێمانى راگەیاند، لە بەرەبەیانیى ئەمڕۆوە شەپۆلێکى بەفربارین سنوورى سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى گرتووەتەوە و 5سانتیمەتر بەفر لەسەنتەرى شار باریوە.

وتیشى، بەفربارین و باى بەهێز تاوەکو ئێوارە بەردەوام دەبێت و بەپێى کاتەکان کاریگەریى کەمدەبێتەوە، بەڵام کاریگەرىی بارستەهەوا ساردەکە بەردەوام دەبێت و لەرێگەکانى دەرەوەى شار مەترسیى دروستبوونى شەختە هەیە.

کەشناسیى هەرێمى کوردستان پێشبینى کردووە رۆژى پێنجشەممە ئەو بارستە هەواساردەى رووى لەهەرێم کردووە کاریگەریەکەى لاواز ببێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close